Sangar Hamad Azeez
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
مۆسکۆ -AA
کۆمپانیای نەوتی رووسی روسنێفت "Rosneft" رایگەیاند کە لەبواری نەوتدا گرێبەستێکیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژوو کردووە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی رۆسنێفت لە چوارچێوەی چالاکی هەفتەی نێودەوڵەتی نەوت کە لە لەندەن سازکراوە، بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی کاری هاوبەشی دۆزینەوەی سەرچاوەکانی نەوت، ژێرخان، پشتیوانی لۆجیستیک و بازرگانی گرێبەستێکیان واژووکردووە.
روونکردنەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ نەوت لە هەرێم دەکڕێت بەمەرجی پارەدانی پێشوەختە.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای روسنێفت، ئیگۆر سێچین ئاماژەی بەوەکرد کە خۆشحاڵن بەواژووکردنی گرێبەست لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیواشی خواست لە ئایندەدا کاری زیاتر بەیەکەوە بکەن.