Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
لەندەن - AA
سهرۆكوهزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای رایگهیاند، حكوومهت بڕیاریداوه 8ی حوزهیرانی داهاتوو ههڵبژاردنی پێشوهخت ئهنجامبدرێت.
دوای ئەوەی تێریزا مای بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد، لێدوانێکی رۆژنامەوانی چاوەڕواننەکراوی دا.
سهرۆكوهزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە کە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ٨ی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت لەبەرئەمە سبەی داواکارییەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی گشتیی دەکەن.
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتیی کە لە ٦٥٠ ئەنجام پێکدێت دەنگی پێ بدەن. پارتی پارێزگاران کە تێریزا مای سەرۆکایەتی دەکات ٣٣٠ ئەندامی هەیە لە ئەنجوومەنەکەدا. بەڵام گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن کە پارتی کرێکارانە و ٢٢٩ ئەندامی هەیە لە ئەنجوومەنەکە و سەرۆکی پارتەکە، جێرێمی کۆربین پێشتر رایگەیاندبوو لە ئەگەری هاتنی داواکاری هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەوان پشتگیری دەکەن.
پێشبینی دەکرێت سبەی لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگ لەسەر داواکاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت.
لە دۆخی ئاساییدا دەبوو هەڵبژاردن لە ئایاری ٢٠٢٠ لە بەریتانیا ئەنجام بدرێت. تێریزا مای لە ١٣ی تەمووزی ٢٠١٦ دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی لە دەیڤید کامیرۆنەوە وەرگرت و بووە ٧٦مین سەرۆکوەزیران لە مێژووی شانشینی یەکگرتوو و دووەم سەرۆکوەزیرانی ژن لەو وڵاتە.