Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
ئیدلب - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیدلب و حه‌له‌ب، 15 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆرینه‌یان منداڵن.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی كاتیی سووریا فیراس جوندی لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئانادۆڵو گوتی "ناحیه‌ی مه‌عره‌ت حهرمای سه‌ربه شارۆچكه‌ی جه‌به‌ل زه‌وییه‌ی ئیدلب له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی رووسیاوه بۆردومان كرا. له‌هێرشه‌كه‌دا نۆ منداڵ و ژنێك گیانیان له‌ده‌ستدا".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی به‌رگریی مه‌ده‌نیی ناحیه‌ی كه‌فر نوبول كه ده‌كه‌وێته نزیك مه‌عره‌ت حهرما عوبه‌یده عوسمان-یش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند "به‌و كاولكارییه‌ی كه ئه‌نجامیداوه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌هێرشه‌كه‌دا بۆمبی بۆشایی (ڤاكوم) به‌كارهێنراوه. كاره‌كانی رزگاركردنی برینداره‌كان به‌رده‌وامه".
ناوه‌ندی به‌رگریی مه‌ده‌نی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له ناحیه‌ی ئورم كوبرا پێنج كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه كه هێرشه‌كان ژماره‌یه‌ك برینداریشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن و رایگه‌یاند، فڕۆكه رووسییه‌كان به به‌كارهێنانی بۆمبی بۆشایی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.