Rewa Mahmut Hasan
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند کە دوو فڕۆکەی جۆری ئێف ٢٢ی ئەمریکی، رێگرییان کردووە لە دوو فڕۆکەی رووسی لە جۆری تو ٩٥ی لە ئالاسکا.
گوتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی زەریای ئارام لە پنتاگۆن، گرای رۆس لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە رۆژی دووشەممە رێگریان کردووە لە دوو فڕۆکەی رووسی لە جۆری تو ٩٥ی لە ئالاسکا لە نزیک دوورگەی کۆدیاک.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکە جەنگییە رووسییەکان نزیک بوونەتەوە لە ناوچەی ناساندنی بەرگری ئاسمانیی ئالاسکا بۆیە لەلایەن ئەمریکاوە رێگریان لێکراوە.
گرای رۆس ئاماژەی بەوەدا کە هیچ جۆرە پەیوەندیەکی بێ تەل ئەنجام نەدراوە تەنها ئەوەی کە فڕۆکەخانەی بەرگری ئاسمانی باکووری ئەمریکا لە نزیک ناوچەکە (نۆراد) بەردەوام ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی ئاسمانی ناوچەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆنگریسمانی کۆماری، ئادام کینزینگەر لە لێدوانیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند کە رووسەکان بەو کارەیان هەوڵ دەدەن هێزی خۆیان نیشانی ئێمە بدەن و پێمان بڵێن ئێمە هێشتا لێرەین.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە مانگی تەمووزی ٢٠١٥دا، رێگریان کردبوو لە فڕۆکەی جەنگی رووسی کە نزیک ببوویەوە لە ئاسمانی ئەو وڵاتە لە نزیک ویلایەتی کالیفۆرنیا.