Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
كینشاسا - AA
جوداخوازه‌كانی سوودانی باشوور له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، نزیكه‌ی 10 كارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان به بارمته گرتووه.
نوێنه‌ری یه‌كه‌ی ئه‌ركی سه‌قامگیریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (MONUSCO) له ویلایه‌تی كیڤوی باكوور، دانیاڵ رویز له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له نشینگه‌ی MONUSCO له ناوچه‌ی مونینگی نزیكه‌ی 10 كارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن جوداخوازه‌كانی سوودانی باشووره‌وه به بارمته گیراون.
دانیاڵ رویز ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەوەی نەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان، جوداخوازەکان ئەو کارمەندانەیان بە بارمتە گرتووە و رایگەیاند دانوستانەکان لەگەڵیان بەردەوامی هەیە لە کاتێکدا داوا دەکەن بچنە ئۆگەندا و کینیا و ئەسیوبیا.
لە کەمپی مونیگیدا، نزیکەی ٥٠٠ جوداخوازی سوودانی باشوور دەژین.
حکوومەتەکانی سوودانی باشوور و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، رێککەوتبوون کە ٨ جوداخوازی پێشووی سەربە رێکخراوی باکووری-بزاوتی رزگاری گەلی سوودان رادەستی وڵاتەکانیان بکەنەوە.