Alaattin Doğru,Hemın Othman Mohammed
27 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
داكار - AA
له كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی په‌تای ئیبۆلاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه كۆتایی ته‌مووزی ساڵی رابردوو سه‌ریهه‌ڵدا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و 183 كه‌س.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته بڵاوی كردووه‌ته‌وه، په‌تاكه كه له ویلایه‌تی كیڤوی باكوور سه‌ریهه‌ڵداوه و له وڵایه‌تی ئیتوری ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه به هۆیه‌وه هه‌زار و 912 حاڵه‌تی تای خوێن پژێن تۆماركراوه. له‌و كه‌سانه‌ش كه تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌بوون هه‌زار و 818یان هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئیبۆلا بوون.
له كاتێكدا هه‌زار و 183 كه‌س به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 496 كه‌سی دیكه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه. هاوكات 139 كه‌سی دیكه له ناوه‌نده‌كانی ئیبۆلادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپینه‌ی له هه‌شتی ئابی 2018ه‌وه له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه، 124 هه‌زار و 825 كه‌س ڤاکسیندراون.