Tufan Aktaş
26 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ-AA
په‌تای ڤایرۆسی ئیبۆلا كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ئوگه‌ندا سه‌ریهه‌ڵداوه، له پێنج ناوچه‌ی وڵاته‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی Daily Monitor، ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه یان گومانلێكراون، گه‌یشتووه‌ته ٣١ حاڵه‌ت و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ١٩ كه‌س.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا ده‌ستنیشانكراوه، هه‌ریه‌ك له كامپالای پایته‌خت، كیسۆرۆ، كاكومیرۆ، موبهنده و كیێگێگوا-ن.
هاوكات ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، وه‌ك ناوچه‌ی موبهنده ده‌ستنیشانكراوه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كامپالا له كۆماری كۆنگۆی دیموكراتییه‌وه.
رۆژی ١٩ی ئهیلوول ڤایرۆسی ئیبۆلا له كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵاندا ده‌ستنیشانكرابوو كه به جۆرێكی ده‌گمه‌ن ده‌ستنیشانكرابوو له ڤایرۆسه‌كه.