Kerem Kocalar,Ramal Abdullah Mahmood
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
عه‌نتاب – AA
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان داواكاری له‌سه‌ر پاقلاوه‌ی عه‌نتاب به جۆرێك زۆر بووه خاوه‌ن كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پاقلاوه شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به كاره‌كانیان رابگه‌ن.
پاقلاوه‌ی عه‌نتاب كه یه‌كه‌مین خۆراكی توركیا بوو له لیستی خۆراكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا تۆمار بكرێت، له سه‌رتاسه‌ری جیهان به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكه له‌و پاقلاوه ناوازانه‌ی داواكاری زۆری له‌سه‌ره.

وه‌ستاكانی دروستكردنی پاقلاوه كه به ماندووبوونێكی زۆر پاقلاوه دروست ده‌كه‌ن به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ر پاقلاوه و پێڕانه‌گه‌یشتنیان دوو رۆژه داواكارییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه بۆ دروستكردنی پاقلاوه ئاراسته‌یان ده‌كرێت.
وه‌ستا له‌وه‌ند ئاكتاش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌هۆی زۆری داواكاری له‌سه‌ر پاقلاوه شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك و كاتێكی دیاریكراویان نه‌ماوه بۆ ده‌ستپێكردن و كۆتاییهێنان به‌كار، گوتی: "تاكو به كاره‌كانمان رابگه‌ین شاگردی دیكهیشمان گرتوون. ئێستا به تێكڕایی رۆژانه ٥٠ تۆن پاقلاوه له عه‌نتاب دروست ده‌كرێ. له رێگای كارگۆوه ده‌تواندرێ پاقلاوه بۆ هه‌موو پارێزگاكانی توركیا ره‌وانه بكرێت".
