Evren Aydemir,Ramal Abdullah Mahmood
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
بەرلین – AA
حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیاری دا ماوەی حەوت نێردە سەربازییەکەی لە گۆڕەپانی نێودەدوڵەتیدا درێژ بکاتەوە.
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیفن سیبێرت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلینی پایتەخت رایگەیاند کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە بە درێژکردنەوەی ماوەی حەوت نێردە سەربازییەکە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا تاکو ماوەی سێ مانگی دیکە بە مەبەستی پێدانی کات بۆ توانای بڕیاریدانی ئەو کابینەیەی حکوومەت کە لە دوای هەڵبژاردنە گشتییەکان پێک دەهێندرێت.
سیبێریت ئاماژەی بەوە کرد کە بەم هۆیەوە حکوومەتی ئەڵمانیا بریاڕی داوە لە کۆتایی ساڵەوە بۆ ٣١ی ئاداری ٢٠١٨ ماوەی پێنج نێردە درێژ بکاتەوە. ئەوانیش پێکهاتوون لە UNMISS کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودانی باشوور بەڕێوەی دەبات، UNAMID لە سودان، UNAMA نێردەی مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەکان لە ئەفغانستان، “MSO Sea Guardian” کە لە دەریای ناوەڕاست لەگەڵ ناتۆ بەڕێوەی دەبات، نێردەی (Counter DAESH) لەگەڵ فڕۆکەی پشکنینی جۆری تۆرنادۆ کە لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بە ئەرکەکانیان هەڵدەستن.
سیبێریت تیشکیشی خستە سەر ئەوەی ماوەی نێردەی MINUSMA لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی هێنانەدی سەقامگیری لە مالی و ئەو نێردانەی بە مەبەستی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێکهێنراون کە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ کۆتایی دێت تاکو ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، جێنس فلۆسدۆرف کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەشدار بوو رایگەیاند کە بە هۆی پێشهاتەکانی ناوچە کێشە لە سەرەکان بە شێوەیەکی کاتی مەشق و راهێنانیان بە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان راگرتووە و بە پێی گۆڕانکاری لە پێشهاتەکان و کە بە گونجاویان زانی سەرلەنوێ نێردەکە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.