Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هه‌واڵ هه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر شنگال و مه‌خمووردا گرتووه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانماندا به‌جیا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین".
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له پۆڵۆنیا له‌ناو فڕۆكه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ره‌نگه سه‌ردانی سێ چوار هاوڕێمان و هەروەها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان بۆ به‌غدا له ئارادا بێت. به‌غدا چاوه‌ڕوانی بانگهێشتێك ده‌كات له لایه‌ن منه‌وه، بانگهێشتكردنی خۆی (سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بادی)؛ پێش سه‌ردانی سعوودیه یان دوای ئه‌و به بانگهێشتكردنی بۆ توركیا هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. ده‌زانن كه كایه‌ی ئاسمانیمان به ته‌واوه‌تی به رووی حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراقدا داخستووه. گفتوگۆكان درێژه‌یان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له وشكانیش چی بكرێت. ئه‌گه‌ر سنووره‌كان راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی كرا ئه‌وا مه‌رجی ئه‌وه داده‌نێین كه به‌غدا پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی باكووری عێراق دابین بكات. ئێمه هێشتا ده‌روازه سنوورییه‌كانمان دانه‌خستووه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ر ساتێك ئه‌وه بكرێت. هه‌واڵ هه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر شنگال و مه‌خمووردا گرتووه. به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانماندا به‌جیا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین".