Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
نەتەوەیەگرتووەکان- AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هالی ئاشکرای کرد ئەو پرۆژە یاسایەی کە داوای درێژکردنەوەی ماوەی کاری لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی لە سووریا دەکات، پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن.
ماوەی کارکردنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاوییەکانەوە پێکهێنراوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا کۆتایی دێت.
نیکی هالی لە روونکردنەوەیدا بۆ رۆژنامەوانان، ئاماژەی بەوەکرد رۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش راپۆرتی خۆی سەبارەت بە بانگەشەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی رۆژی چواری نیسان لە شارەدێی خان شەیخونی سەر بە پارێزگای ئیدلب، پێشکەش دەکات و رایگەیاند ''بە مەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی کاری لیژنەکە، پرۆژە یاسایەک پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین''.
ناوبراو رەخنەی لە رووسیا گرت بەوەی هەڵوێستی بە شێوەیەکە ''ئەگەر بێتو لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە راپۆرتەکەیدا رژێمی سووریا تاوانبار بکات ئەوا متمانەی لیژنەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و ئەگەر تاوانباری نەکات ئەوا لیژنەکە دەتوانێت درێژە بەکارەکانی بدات''.