Rewa Mahmut Hasan
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
بڕیارە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی پەرلەمانی تورکیا بکات کە شەوی ١٥ی ئەم مانگە لەلایەن کودەتاچییەکانەوە کرایە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکان.
لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، مستەفا ئەلیتاش زانیاریەکەی پشتراست کردەوە و رایگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمان، ئیسماعیل قارەمان بە فەرمی پێشوازی لە ئەردۆغان دەکات لەمەراسیمێکدا و سەرەتا لە شوێنی سەرۆکایەتی چاویان بەیەک دەکەوێت و دواتر پێکەوە سەردانی ئەو بەشەی پەرلەمان دەکەن کە بەهۆی هێرشی کودەتاچییەکانەوە زیانی بەرکەوتبوو لەکاتی بۆردومانەکەیدا.
بڕیاریشە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەناو پەرلەمان گوتارێک پێشکەش بکات.