Sangar Hamad Azeez
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
رژێمی ئەسەد بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی رووسیا بۆردومانی چڕی ناوچەکانی هەردوو چیای کورد و تورکمان دەکەن لە چواردەوری شاری لازقیە لە سووریا.
بە گوێڕەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئەسەد لە کاتەکانی بەرەبەیاندا، بە مووشەک و تاک و تۆپ بۆردومانی ئەو گوندانە دەکەن کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دان.
هاوکات بەهۆی بەهێزی بۆردومانەکانەوە دەنگی تۆپ و مووشەکەکان دەگاتە سنوورەکانی شارۆچکەی یایلاداغی سەر بە هاتای.