Sangar Hamad Azeez
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2016
لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەردەن ناسر جەودە لە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری گوتی: "تا ئەو کاتەی رژێمەکەی ئەسەد مابێت، ناتوانین کۆتایی بە قەیرانی سووریا بهێنین، دەیان جار گوتم تا ئەسەد مابێت جەنگ بەردەوام دەبێت، لەوانەیە ئاگربەست لە سووریا روو بدات، ئاشتی لە بەردەوامی جەنگ باشترە، چارسەری سیاسی لە چارەسەری سەربازیی باشترە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی مرۆیی لە سووریا، پێویستمان بە یارمەتیدانی ٦ ملیۆن منداڵ و ١٣ ملیۆن هاوولاتی سووری هەیە. بە سەدان هەزار هاووڵاتی بەدەست برسیەتییەوە دەناڵێنن. بەرپرسیاری سەرەکی ئەم کێشانەش رژێمەکەی ئەسەد.
لە درێژەی گوتەکانی کیری رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمرۆ لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی سێرگێی لاڤرۆڤ کردو لە ئایندەدا بە شێوەیەکی کاتی ئاگربەست لە سووریا رادەگەیەنن".