Emin Avundukluoğlu,Erbil Başay
23 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2015
پێش کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کێری و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، فڕانک-واڵتەر شتاینمایەر، لە بەرلین لە بەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز کرا.
کێری ئاماژەی بەوە دا کە سبەی بەشداری کۆبوونەوەی چوارقۆڵی کە لە رووسیا، ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێک دێت لە ڤیەننا دەکات و رایگەیاند لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی تورکیا فەریدوون سینیرلیئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی سعوودیە عادل بن ئەحمەد ئەلجوبەیر کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کۆبوونەوەکەی ڤیەننای تەنھا بابەکاتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناخرێتە بەرباس و گوتیشی "کۆمەڵە بابەتێک ھەیە تاوتوێی بکەین. بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکان پێویست بە بەشداریکردنی وڵاتێکی زۆر ھەیە. پێویستە گشتیان لەسەر مێزەکە ئامادە بن. ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتە کە رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت".
کێری ئاماژەی بەوە کە ئەو وڵاتانەی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن لەسەر پرەنسیبی ھاوبەش گشتیان ھەمان بۆچوونیان ھەیە و پرەنسیبە ھاوبەشەکانی ئەم شێوەیە باس کرد: "لەبارەی یەکپارچەیی سووریا ھاوڕاین. لەسەر بابەتی عیلمانی لە سووریا ھاوڕاین. لەسەر زۆربەی خاڵەکان دەربارەی سووریا ھاوڕاین. ھاوڕاین لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکێک لە دواڕۆژی سووریادا و لەلایەن گەلی سووریاوە".
ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە گشت وڵاتان لەبارەی چارەسەریی ئاشتی و رووبەڕووبوونەوە دژی داعش و گرووپەکانی توندڕەوەکان ھەڵوێستیان ھەبێت و راشیگەیاند بۆ چارەسەری سیاسی لە سووریا پێویستە گشت دەزگاکان کارەکانیان جێبەجێ بکەن.
کێری روونیشی کردەوە کە ھاوڕان لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی لە سووریا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکانی جنێڤ و گوتی: "گشتمان لەوبارەیەوە ھاوڕاین. لەوبارەیەوە ئێران، رووسیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و ئەرووپا ھاوڕان".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە پێویستە گەلی سووریا خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و زیاتر گوتیشی: "لە پێشمان کەسێک ھەیە پێویست دەستبەجێ لابچێت ئەویش ناوی بەشار ئەسەدە. بۆ دابینکردنی ھێز و گواستنەوەی ئەو ھێزە بۆ داھاتوو دەتوانین رێگەچارەیەکی سیاسی بدۆزینەوە. ھێزەکە بە زۆری بۆ گەلی سووریا دابین دەکرێت".
لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا شتاینمایەر ئاماژەی بە سەردانەکەی بۆ ئێران، سعوودیە و ئوردن کرد و راشیگەیاند کە رەوشی ئەو ساڵانەی دوایی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھیچ کاتێک گرژی ھاوشێوەی وەک ئێستای نەبینیوە.
شتاینمایەر روونیشی کردەوە لە کۆبوونەوەکانی لە تاران و ریاز بۆچوونی زۆر فراوان لە ئارادا بووە و نزیککردنەوەی ھەردوو وڵات لە یەکتر زۆر سەختە و راشیگەیاند کە ھەردوو وڵات پێویستیان بە کەمکردنەوەی شەڕ و پێکدانەکانی سووریا و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی لەو وڵاتە ھەیە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ھێرشەکانی رووسیا قەیرانی سووریای بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک قووڵتر کردووەتەوە و گوتیشی: "ھێرشەکانی ئاسمانی رووسیا سەرەتا خەمێکی دیکەی ھێنایە کایەوە و لێشاوی نوێی پەنابەرانی دروست کرد".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی لە سووریا رایگەیاند بابەتەکە دەمێنێتەوە سەر دۆزینەوەی زەمینەیەکی ھاوبەش لە نێوان رووسیا و ئەمریکا و ئاشکراشی کرد کە پێویستە پارێزگاری لە سووریا وەک دەوڵەتێک بکرێت و رێگەی نادرێت خاکەکەی دابەش ببێت.