سووریا.. ٥٠٠ کەسی مەدەنی لە سوەیداوە گواسترانەوە بۆ دەرعا
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە ٥٠٠ کەسی مەدەنی لە پارێزگای سوەیدا گواستراونەتەوە بۆ پارێزگای دەرعا.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە کە ٥٠٠ کەسی مەدەنی لە پارێزگای سوەیدا گواستراونەتەوە بۆ پارێزگای دەرعا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ٥٠٠ کەسە مەدەنییەکە بە شەش کاروان لە پارێزگای سوەیداوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگای دەرعا.
باسی لەوەش کردووە کە بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان وەزارەتی ناوخۆی سووریا و لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرجەم مەدەنییەکان دەتوانن بەھۆی دۆخی ئێستاوە پارێزگای سوەیدا بەجێبھێڵن و بە شێوەیەکی کاتی ڕوو لە پارێزگای دەرعا بکەن، تا ئەو کاتەی دۆخەکە ھێور دەبێتەوە و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ٣٠٠ سووری سەربە ھۆزە عەرەبەکان لە پارێزگای سوەیدا باشووری سووریا، گواسترانەوە پارێزگای دەرعا باشووری ئەو وڵاتە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن