Mücahit Oktay,Muhammed Kılıç
24 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2025
واشنتۆن ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە پێویستە قەیرانی ئێستای پارێزگای سوەیدا باشووری سووریا، بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مارکۆ ڕۆبیۆ پێشوازی کردووە لە وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە قەیرانی ئێستای پارێزگای سوەیدا باشووری سووریا، بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا، مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە پارێزگای سووریا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکردووە.