Sangar Hamad Azeez
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
وەزیری دەرەوەی توركیا مەولوود چاوشئۆغڵو كە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەمریكای لاتین، یاوەری شاندی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات و لە ئێستادا لە سانتیاگۆی پایتەختی چیلی-ن، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری كرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوە دیپلۆماتیەكان وەرگیراون، پەیوەندییەكەی نێوان چاوشئۆغڵو و كیری دوێنێ دووشەممە ئەنجام دراوە.
هەردوو وەزیری دەرەوەی توركیا و ئەمریكا باسیان لە دوایین پێشهاتی كۆبوونەوەكانی جنێف تایبەت بە كێشەی سووریا كردووە و لەبارەی بەردەوامبوونی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە كۆبوونەوەكان بیروڕایان ئالوگۆڕ كردووە.