Abdullah Shukur
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری رەخنەی توندی لە لێدوانی سوپای سووریا گرت بەوەی کە گوتراوە " ئاگربەستی حەوت رۆژە کۆتایی ھاتووە". راشیگەیاند کە سوپای سووریا لە جیاتی پێشکەشکردنی لێدوان بۆ میدیاکان، پێویستە وتووێژ لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە دانوستان لەسەر ئاگربەستەکە دەکەن.
کیری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس لە نیویۆرک رێکخست و وەڵامی پرسیاری پەیوەندیدار بە ئاگربەستی سووریا دایەوە.
کیری لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە سوپای سووریا رایگەیاندووە، "ئاگربەستی حەوت رۆژە کۆتایی ھاتووە" گوتی: "ئەم حەوت رۆژە، رۆژانی ھێمن نەبوون و ھاوکاری مرۆیی نەگەیەنراون، بەم پێیەش سوپای سووریا لە جیاتی پێشکەشکردنی لێدوان بۆ میدیاکان، پێویستە وتووێژ لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە دانوستان لەسەر ئاگربەستەکە دەکەن. ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە شتێکی راستەقینە لەمەڕ گەیشتنی ھاوکاری مرۆیی بکەن. لەبارەی ھاوکارییە مرۆییەکان تەنھا ئەمڕۆ جموجۆلێک دەبینین".
ئاگربەستی سووریا لە ١٢ی ئەیلوول بۆ ماوەی ھەفتەیەک راگەیەنرا و لە دوای ئەمیش، لەسەر رێککەوتنی رووسیا و ئەمریکا ئاگربەستییەکە دوو رۆژی دیکەش درێژکرابۆوە.