Mohammed Baqi Hussein
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
له ئوردن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 130 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌زار 252 كاندید كێبڕكێدهكهن كه هه‌زاریان پیاو و 252یان ژنن.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوردن جیهاد ئەلموئمینی رایگه‌یاند، 4 ملیۆن و 130 هه‌زار و 145 ده‌نگده‌ر به‌ئاماده‌بوونی 15 هه‌زار چاودێری ناوخۆیی و بیانی له‌هه‌زار و 483 سندوقی دەنگداندا ده‌نگده‌ده‌ن و 84 هه‌زار كارمه‌ند پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.