Hemın Othman Mohammed
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
سوپای توركیا، باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌زاز سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا بۆردومان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵوله سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ و به‌یانی ئه‌مڕۆ له سووریاوه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی كلیس كرا، یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی هێڵی سنووری كلیسی سوپای توركیا، ئامانجه‌كانی داعشی له شارۆچكه‌ی عه‌زاز سەربە پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا بۆردومان كرد.
تۆپه‌کانی دوورهاوێژ، كه له توانایاندایه 40 كیلۆمەتر ببڕن، له سنووری توركیا - سووریا جێگیركراون و، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا ده‌كه‌نه ئامانج.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تۆپەكانی توركیا باره‌گاكانی داعشیان له ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی سووران، ئهحتهملات، دابق و ئه‌كته‌رین كردۆته ئامانج.
هاوكات سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تیرۆریستانی داعش به به‌رده‌وامی شوێنی هاوهنەکانیان ده‌گوازنه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك دژ به گرتنه ئامانجیان له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌نگدا. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو كه سوپای توركیا ته‌واوی ئه‌و ئامانجه نوێیانه‌یان له‌ناوبردووه كه دیاریان كردوون.