Sangar Hamad Azeez
01 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2015
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەی نێوخۆییەوە دەستیان خستووە، لە کاتەکانی بەرەبەیاندا فڕۆکەکانی رووسیا دەستیان بە بۆردومانی شارۆچکەی عەزیزی سەر بە حەلەب کرد. هاوکات بەهۆی ئەوەی ناوچەکە لەسەر سنووری تورکیایە دەنگی بۆردومانەکان دەگاتە شاری کیلیسەوە.
جیا لەمەش فڕۆکەکانی رووسیا لەم چەند رۆژەی دوایدا پەلاماری دوو کاروانی یارمەتی مرۆیییان دا کە بۆ ئەو شارۆچکەیە دەچوو.
بەهۆی پەلامارەکانەوەش ١٣ کەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.