Sangar Hamad Azeez
01 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2015
حكوومەتی لوبنان و بەرەی نوسڕە لە ناوچەی جروود عرسال سەر سنووری سووریا دیلەكانیان گۆڕیەوە.
بەرەی نوسڕە بەرامبەر بە گۆڕینەوەی ١٦ سەربازی لوبنانی داوای ١٣ كەسی كرد لە بەندیخانەكانی لوبنان كە ٥-یان ئافرەتن.
بە گوێرەی میدیاكانی لوبنان، ئەو پێنج ئافرەتەی كە بەرەی نوسڕە داوای كردوون لە ساڵی ٢٠١٤دا لە بەیرووت دەستگیركراون.
لە نێوانیاندا هاوسەری پێشووی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و خێزانی سەركردەیەكی بەرەی نوسڕە بەدی دەكرێن.
بەهۆی گۆڕینەوەی دیلەكانەوە خەڵكی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و خانەوادەی ئەو دیلانەش كە ماوەیەكە لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی لە بەیرووت خیوەتیان هەڵداوە بۆ ئەوەی كەیسەكەیان بجووڵێنن بە گەڕانەوەی رۆڵەکانیان دڵخۆشن.