Sangar Hamad Azeez
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا بۆردومانی نۆ ئامانجی لە ریفی میرگەساڤ-ی شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری کرد لەگەڵ پێنج ئامانج لە ناوچەکانی قەندیل و خاکورک.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، دوێنێ لە سەعات ٥:٠٠ تا ٥:١٧ خولەکی دوای ئێوارە، فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا بۆردومانی نۆ ئامانجی لە ریفی میرگەساڤ-ی شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری کرد لەگەڵ پێنج ئامانج لە ناوچەکانی قەندیل و خاکورک.
هەروەها بەهۆی بۆردومانەکەشەوە زەرە و زیانێکی زۆر بەر پەکەکە کەوتووە.