بۆردومانکردنی خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی عێراق لە مووسڵ کوژرانی فەرماندە و مفەوزەێکی پۆلیسی لێکەوتەوە
لە ئاکامی بۆردومانکردنی خاڵێکی سەربە فەوجی یەکی فریاکەوتنی پۆلیس لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاوە، دوو کەس کوژران و پێنج پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق کوژرانی فەرماندەی فەوجی یەکی فریاکەوتنی پۆلیس و مەفەوزەیەکی پۆلیس لە شاری مووسڵ لە ئاکامی بۆردومانێکدا، ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە خاڵێکی سەربە فەوجی یەکی فریاکەوتنی پۆلیس لە نزیک پردی سێ لە بەشی ڕاستی شاری مووسڵ، لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاوە بۆردومان کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، فەرماندەی فەوجەکە، عەقید عومەر مەحمود خەڵەف ئیسماعیل و مەفەوزەی بەشی پۆلیسی ئوم ڕەبیعەین سەربە بنکەی پۆلیسی مووسڵی جەدیدە، ڕافع عەبدوڵڵا ئەحمەد عەلی کوژراون و پێنج پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە میانی ھێرشێکی ئاسمانیدا، بنکەی سەربازیی لە بنکەی حەبانییە، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، بۆردومان کرا و لە ئاکامدا، حەوت سەرباز کوژران و ١٣ی دیکەش برینداربوون.
