Zana Natık Kerem
19 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2024
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقدا، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین، بۆردومان کرا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش'یان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین سنووری نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەکە خاپوور کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە داھاتوودا، وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو دەکەنەوە.