Aziz Aslan,Mehmet Sıddık Kaya
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکرەوە بەڕێوەدەبرێت و تێیدا یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ھەدەپە ئایسەل توغڵوک دەستبەسەرکرا، ٥ کەسی دیکە دەستگیرکران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکر سەبارەت بە پەکەکە/کەجەکە بەڕێوەیدەبات، سەرۆکایەتییەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٦ کەس بەتۆمەتەکانی ''بەڕێوەبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار'' و ''ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا'' کە یەکێکیان ئایسەل توغڵوکە، دەرکردووە.
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاشدا ٥ کەس دەستبەسەرکران. لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکاندا درێژەی ھەیە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، ئایسەل توغڵوک لەلایەن تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرەن، دەستبەسەرکرا. بڕیاریش وایە ناوبراو رەوانەی دیاربەکر بکرێت.