Sangar Hamad Azeez
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە-AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کە تۆمەتبارە بەئەنجامدانی هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی ١٥ی تەمووز، تاکو ئێستا ٤١ هەزار و ٣٢٦ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی ناو وەزارەتی دادی تورکیا دەستیان خستوون لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکانەوە تاکو ئێستا دۆسیە بۆ ١٠٣ هەزار و ٨٥٠ گومانلێکراو کراوەتەوە، لەم ژمارەیەش ٤١ هەزار و ٣٢٦ کەسیان دەستگیرکراون.
لەناو دەستگیرکراوەکان، دوو هەزار و ٢٨٦ دادوەر و پارێزەر، ١٠٤ کارمەندی دادگای باڵا، ٤١ راوێژکار، دوو کارمەندی دادگای دەستووری، ٣ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای دادوەران و پارێزەران، ٦ هەزار و ٣٢٥ کارمەندی سەربازی کە لە نێویاندا ١٦٨ ئەفسەر بەپلەی جەنەراڵ هەن، هەروەها ٧ هەزار و ٦٢٤ پۆلیس، ١٧ پارێزگار، ٧٤ جێگری پارێزگار و ١٠٠ قایمقام هەن.
٣٥ هەزار و ٤٩٥ گومانلێکراو بەبڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون، هاوکات ١٠ هەزار و ٢٦٥ کەسیش دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان ئازاد کراون.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان ٣ هەزار و ٨٣١ گومانلێکراو بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئازاد کران.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەدوای لێکۆڵینەوەکانیش ئازاد کران بریتین لە ٦٦ هەزار سەرباز، ٥٨٣ پۆلیس، ٤ جێگری پارێزگار، ٢ قایمقام، ١٥٨ دادوەر و پارێزەر و ٨ ئەندامی دادگای باڵا.
هاوکات بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٩٨ دادوەر و پارێزەر، ٦ راوێژکار، ٢٥ کارمەندی دادگای باڵا، ١١٥ سەرباز، ٢٢٣ پۆلیس، یەک پارێزگار و ٣ جێگری پارێزگار، ٨ قایمقام، ٤ هەزار ٥٧١ کارمەندی دام و دەزگاکانی گشتی دەرکراوە.