Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا، کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان ئەنجامدرا هەریەک لە بەڕێوبەرانی (Boydak Holding) شوکرو بۆیداک ، ئیلیاس بۆیداک و بەکر بۆیداک دوای دەستگیر کردنیان لەلایەن پۆلیسەوە بە بڕیاری دادوەری گشتی دەست بەسەر کران.
بەڕێوبەرانی کۆمپانیای کلتور و پەروەردەیی (Boydak Holding) شوکرو بۆیداک، ئیلیاس بۆیداک، بەکر بۆیداک، موستەفا بویداک و خالید بۆریداک کە بە تۆمەتی یارمەتی دانی ماددی رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچییەکان دەستگیرکرابوون دوای تەواوی کردنی رێککارە یاساییەکان لەگەڵیان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایش رەوانەی دادگا کران. دادوەر بە مەرجی قەدەغەکردنی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات هەریەک لە موستەفا بۆیداک و خالید بۆیداکی تا رۆژی دادگایی کردن ئازاد کرد و شوکرو بۆیداک ، ئیلیاس بۆیداک و بەکر بۆیداکیش دەست بەسەر کران تا کاتی دادگایی کردن.