Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
ئەرزەڕۆم- AA
لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو نزمترین پلەی گەرما لە شاری قەرس تۆمارکرا کە -28 پلەی سەدییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ناوچەکەوە وەرگیراون، پێشبینی دەکرێت کەشی ناوچەکە هەوراوی بێت.
پلەکانی گەرما لە دەورووبەری ئەو پلانەدا دەبن کە بەگشتی بەدرێژایی وەرزی زستان لەناوچەکە تۆماردەکرێت و توندەبا لەچەند ئاراستەیەکی جیاوازەوە بەکەمی کاریگەریی خۆی نیشاندەدات.
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو بەگشتیی لەژێر سفرەوە بوون و لە قەرس - 28 پلە، لە ئاگری و ئەردەخان -21 پلە، لە ئەرزەڕۆم - 13 پلە و لە ئیدر -7 پلە، لە دێرسم -4 پلە و لە ئەرزینجان -2 پلە، بوون.
بەرزترین پلەکانی گەرماش بەم شێوەیە دەبێت لە دێرسم 2 پلەی سەدیی، لە ئەرزەڕۆم -3، لە ئیدر و ئەردەخان -8 و لە ئەرزینجان -9 و لە ئاگری و قەرس -11 پلەی سەدیی دەبێت.
ئاستی بەفر لە ئاگری 58 سانتیمەتر، لە ئەرزەڕۆم و ئەردەخان 23 سانتیمەتر، لە قەرس 21، لە دێرسم 12، لە ئغدیر 10، لە ئەرزینجان 1 سانتیمەترە.
بەرپرسان هاووڵاتییانیان لەبوونی بەسەهەڵبوون و بەستن، تەم و مژ و لەو شوێنانەش کە بەفری زۆری لێدەبارێت لە داڕمانی بەفر ئاگادارکردووەتەوە و دایان لێکردوون بە وریاییەوە مامەڵە و هاتوچۆ بکەن.