Muhammet Ali Kemal
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، ١٢ جەنەراڵ و ئەدمیراڵێک دەستبەسەرکران.
ئەو جەنەراڵانەی کە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ دەستبەسەرکرابوون، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، رەوانەی دادگا کران.
هەریەک لە جەنەراڵەکان، ئەرداڵ ئۆزتورک، فەتحی ئاڵپای، مەهمەت ئۆزلو، هالوک شاهار، سەردار گولباش، شابان ئوموت، عیرفان جان، ئەرداڵ ئاکیڵدز، ئیمدات بەحری بیبەر، ئەحمەد بیچەر، ئۆزکان ئایدۆغدو و ئەیوب گولەر، هەروەها ئەدمیراڵ عومەر مەسعوود ئاک، لەلایەن دادگای دەیەمی تاوانەکانەوە، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.
ئەوەیش زانراوە کە جەنەراڵەکان بە هەریەک لە تاوانەکانی ''دامەزراندنی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار''، ''ئەندامێتیی لە رێکخراوی تێرۆریستیی چەکداردا'' و ''هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتا'' دەستگیرکراون.