Sangar Hamad Azeez
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ھەوڵی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، نوسەر و رۆژنامەنووس ئەحمەد ئاڵتان کە لەلایەن دادگا دەستبەسەرکرا و دواتر ئازادکرا، دووباره بڕیاری دهستگیرکردنی لهلایهن دادوەرهوه بۆ دەرکرا.
دادگای ئیستانبوڵ بە تۆمەتی ئەوەی لەو کاتەدا که ئەحمەد ئاڵتان سەرنووسەری رۆژنامەی تەڕەف بووه، لەو رۆژنامەیە زانیاریی لەبارەی "پیلانی کودەتای باڵیۆز" بڵاوکراوەتەوە و ئەمەش دژی رای گشتییە، ههربۆیه بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
دەگوترێت ئەحمەد ئاڵتان لە رێگەی رۆژنامەی تەڕەفەوە کە سەر بەفەتۆیە، ئامانجەکانی ئەو رێکخراوەی دەگەیاندە نێو کۆمەڵگه و لەو چوارچێوەشدا بڕیاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو درابوو.
ئاڵتان کە لەچوارچێوەی لێکۆلینەوە لەئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ دەستبەسەرکرابوو بەو مەرجهی هەفتانە لە نزیکترین بنکەی ئاسایش لهماڵەکەی واژوویهک بکات و چوونە دەرەوە لە شارەکەشی لێ قەدەغەبکرێت، ئازادکرا.