Sangar Hamad Azeez
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2016
لەئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ لەناوچهی کادیکۆی ئیستانبوڵ ١٠ کەس برینداربوون.
شارەوانی ئیستانبوڵ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند سهرلهبهیانیی ئەمڕۆ مێترۆپاسێک لەنێوان ئاجیبادەم - کادیکۆی لە رێڕەوی خۆی لایداوە و خۆی بەسێ ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:
''بەهۆی رووداوەکەوە ١٠ کەس برینداربوون، تەنیا شەش خولەک دوای رووداوەکەش ئۆتۆمبێلەکانی فریاکهوتن گەشتە شوێنەکە و بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانە''.
بەگوێرەی گوتەی شایەتحاڵان، سەرنشینێک، پەلاماری شۆفێری مێترۆپاسهکهی داوە و بەهۆیەوه مێترۆپاسهکه لە رێڕەوی دیاریکراوی خۆی لایداوە و رووداوێکی هاتووچۆی لێکەوتووهتەوە.
لە ئێستاشدا لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.