araz huseen
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگەی دهۆك رائید بێوار عەبدولعەزیز رایگەیاند: "لە ساڵی 2015 دا سێ هزار و 94 رووداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون كە112 رووداویان ئاگركەوتنەوەی باڵەخانە و ئۆتۆمبێل و دوكان و شوقە بووە و هەروەها لەم ساڵدا دوو هزار و سەد لافاو لە سنووری پارێزگەی دهۆك دروستبوون. بەپێی ئەم ئامارەکە زیانەكانی ئەم رووداوانە بە 6ملیار و 980 ملیۆن دیناری عێراقی مەزەندە دەكرێن".
رائید بێوار عەبدولعەزیز گوتی: "لەم ساڵدا 25 كەس لە نێو ئاودا خنكاون كە 19 لەوانە ئاوارەبوون و بەهۆی ئاگركەوتنەوەش 11 كەس گیانیان لەدەست داوە و 46 كەسیش برینداربوون".
لە سنووری پارێزگەی دهۆك 18 كەمپی ئاوارەكان هەیە و لەبارەی رووداوەكان لە نێو كەمپەكاندا رائید بێوار عەبدولعەزیز گوتی: "27 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە نێو كەمپەكانی ئاوارەكان روویداوون و بە هۆیەوە دوو كەس گیانیان لە دەست داوە".