Araz Huseyin
09 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2015
لە كونگرەیەكی روژنامەوانیدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەعفەر ئێمینكی رایگەیاند: "شاندی پەرلەمان چەندین بابەتیان لەگەڵ پارێزگاری دهۆك و ئەنجوومەنی پارێزگەی دهۆك باس كردووە و یەكێك لە بابەتاكان باسكردنی ئامادەكاری بۆ بەستنەوەی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال".
جێگری سەرۆكی پەرلەمان گوتی: "ئێمە ئامادەكاری دەكەین بۆ خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان و لە چوارچێوەی ئەو ئامادەكارییانەدا لیژنەكانی پەرلەمان كاری خۆیان دەكەن و لەسەر داوای سەرۆكایەتی پەرلەمان شەش لیژنەی پەرلەمان بەمەبەستی ئامادەكردنی لیژنەی پێویست، سەردانی شنگالیان كردبوو و ئەم بابەتەمان لەگەڵ كارگێڕی پارێزگەی دهۆكیش گفتوگۆ كردووە".
جەعفەر ئێمینكی هەروەها گوتیشی: "ئاوەدانكردنەوەی شنگال و گەڕاننەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خویان لە ئەولەوییەتی كاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كارگێڕی پارێزگەی دهۆكە و پەرلەمانی كوردستانیش ویستی پاڵپشتی لە پرۆژەیەك بكات، ئەویش بەستنی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بە چاودێریی نەتەوە یەكگرتووەكان یاخود بە بەشداری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی قەزای شنگال و ئەم بابەتە بۆ قوناغی ئێستا زۆر گرنگە".