Fahrettin İbrahim / Yusuf Aydın Deniz
12 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2015
ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هێمن هەورامی رایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە بچنە نێو قەزای شنگال و هەر لەو بارەیەوە قایمقامی قەزای شنگال رایدەگەیەنێ کە ئاڵای کوردستان لەسەر بینای پارێزگای ئەو قەزایە هەڵکراوە.
هێمن هەوارمی لە تویتێکی خۆیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە نێو قەزای شنگال.
هەوارمی رایدەگەیەنێ کە فەرماندەیی ئەو شەڕە لە ئەستۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێ، مەسعود بارزانییە کە خۆی لە هێڵی گەرمی ناوچەکەدایە.
هەر لەو بارەیەوە قایمقامی شنگال مەهما خەلیل بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای وایمقامیەتی ئەو شارە هەڵکردووە".
شنگال لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و دانیشتوانەکەی زۆربەی کوردی ئێزدین.
ئەو قەزایە لە رێکەوتی 3/8/2014 لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆڵ کرا و بە هەزاران پیاو و لاوی تێدا کوژرا و کچانی و ژنانی قەزاکە و گوندەکانی دەورووبەری رفێنران.