Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2016
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتیی پۆلیسی کەرکوک عامر ماهیر گوتی: "رووداوی هاتوچۆ لە کەرکووک لەم ساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونی بەخۆیەوە بینیوە. بەهۆی رووداوەکانی تیرۆریستی و ئاوارەبوونی هاووڵاتییان شەقامەکانی ئەو شارە بەردەوام قەرەباڵغە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر بارودۆخەکە. تەنها لەم ساڵدا ٧٦٥ رووداوی هاتوچۆ رووی دا کە لەسەدا ٤٣ی رووداوەکان بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە بووە".
ناوبراو گوتی: "بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆی پارێزگەی کەرکووک، ٣٨ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ٣٩٧ی دیکەش بریندار بوون. لە ساڵێکدا ٢٨ هەزار و ١٨٢ سزا بۆ شۆفێران نووسراوە و ١٠ هەزار ئوتۆمبێلیش رێگریان لێ کراوە بێنە نێو پارێزگەکەوە".