کەرکووک
لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك، 18 كەس كوژران و 22ی دیكە برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ئەمنییەكانەوە وەریگرتووە، تەقینەوەكە لە رێی ئۆتۆمبێلێكەوە بووە لە نزیك چایخانەیەك بە ناوی "سەڵاح" لە گەڕەكی شۆریجە، كە زۆربەی دانیشتووانەكەی كوردە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارەکەوە.
هەروەها تەقینەوەكە زیانێكی زۆری بە بیناكانی دەوروبەر گەیاندووە و چەندین ئۆتۆمبێلی نزیك لە رووداوەكە سووتاون.