Rewa Mahmut Hasan
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
بکوژی یاریدەدەری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک شێخ عەبدوڵا سامی عاسی دەستگیر کرا.
تۆرێکی تیرۆر و ئەنجامدەری تاوان لە باشووری کەرکووک و لە گوندی چارداغلی دەستگیر کران.
لە هەڵمەتێکی بەرفراوانی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووکدا بۆسەر گوندێکی باشووری ئەو شارە، ٦ گومانلێکراو دەستگیر کران کە تێوەگلاون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە شاری کەرکووک لەوانە کوشتن و ئەنجام دانی تەقینەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک لیوا جەمال تاهیر و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک عەمید سەرحەد قادر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەدا کە تیمەکانیان توانیویانە باندێکی ئەنجامدانی تاوان و تیرۆر دەستگیر بکەن لە باشووری شارەکەدا.
لیوا جەمال تاهیر ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانیان لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا باندێکی تاوان و تیرۆریان دەستگیر کردووە کە پێکدێن لە ٦ کەس و ٩ تاوان و هێرشی گەورەیان ئەنجام داوە، لەوانە تیرۆر کردنی یاریدەدەری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک شێخ عەبدوڵا سامی عاسی.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.