Sangar Hamad Azeez
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
جارێکی دیکە لە ٢٥ گوندی شارۆچکەکانی لیجە، هانی، سیلڤان، کولپ و هازرۆ سەربە پارێزگای دیاربەکر بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەندرا.
پارێزگای دیاربەکر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "بە ئامانجی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز بڕیار درا جارێکی دیکە لە ٢٥ گوندی شارۆچکەکانی لیجە، هانی، سیلڤان، کولپ و هازرۆ سەربە پارێزگای دیاربەکر بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ رابگەیەنرێت".