Sangar Hamad Azeez
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای زابول-ی باشووری ئەفغانستان ٣٦ کەس گیانیان لەدەست دا.
لە روونکردنەوەیەکدا پارێزگای زابول، بیسمیلا ئەفگانمێل رایگەیاند لەسەر رێگای سەرەکی کابول-قەندەهار پاسێک و بارهەڵگرێک بەریەک کەوتوون.
بەهۆی بەریەک کەوتنەکەش پاسەکە گڕی تێبەربووە و بە هۆیەوە ٣٦ لە سەرنشینانی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٢٠ی دیکەش بریندار بوون.
بە گوتەی پارێزگاری زابول، رووداوەکە بەهۆی کەمتەرخەمی شۆفێرەکانی هەردوو ئۆتۆمبێل روویداوە.