Gökhan Kurtaran
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2016
لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی بی بی سی بەریتانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی باج و داهاتی بەریتانیا جێنی گرانگەر رایگەیاند کە "سەبارەت بە دۆسیەی کۆمپانیاکانی offshore لە پەنەما، لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەین".
ناوبراو هەروەها گوتی: "داوای ئەو بەڵگانەمان کردووە کە دزەیان کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لێکۆڵینەوە بۆ زانیارییەکان دەکەین".
جێنی گرانگەر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٠ تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی خۆدزینەوە لە باج، نزیکەی دوو ملیار پاوەند داهاتیان هەبووە و زیاتر گوتی: "پەیامەکەمان روونە، کەس گومانی نەبێت لەوەی کە هیچ قاچاغچییەکی باج ناتوانێت پارە بشارێتەوە و باج نەدات".
بەگوێرەی بەڵگەکانی پەنەما، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی ، ناودار و وەرزشی ناویان لە بابەتی گەندەڵی تێوەگلاوە و دیارترینیان ٦ ملیاردێری بەریتانی و ٣ پەرلەمانتاری پێشووی ئۆپۆزسیۆن و باوکی کۆچکردووی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، یان کامیرۆن بەدی دەکرێن".
یەکێتیی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسە لێکۆڵەرەوەکان "ICIJ" دوو رۆژ لەمەوبەر نزیکەی ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەڵگە لە ٨٠ وڵاتی جیاواز لەبارەی گەندەڵی ٤٠ ساڵی رابردوویان بڵاو کردەوە.