Ramal Mahmood
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
دوای ئهوهی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم فهرمانی بهرێگرتن لەپەرەسەندنی ئهو تەقینەوانه کرد که لهلایهن پەکەکەوه ئهنجامدهدرێن، دەست به چاودێرییکردنی ورد و چروپڕی غازفرۆشەکان کرد بهمهبهستی بەرگرتن له ههوڵهکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە بتڵە غازهکانیان بۆ تەقینەوەکانیان بەکاردەهێنا.
دامودەزەگا پەیوەندیدارەکان لەژێر فهرمانی بینالی یڵدمدا بهوهی "چاودێریی ورد و چڕوپڕ بخەنە سەر ئەو کەلوپەلانەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی بۆ تەقاندنەوەی بۆمبەکانیان لە هێرشە خوێناوییەکان بەکاریاندەهێنن"، دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەترۆڵ و غازی شلکراوە بەهەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی زانست، پیشەسازیی و تەکنەلۆژیا لەهەوڵدایە بۆ بەرگرتن لە بەکارهێنانی بتەڵە غازهکان لەلایەن پەکەکەوە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەکانیان.
فهرمانگهی پەترۆڵ و غازی شلکراوە لهو بارهیهوه راگەیاند جێبهجێکردنی ئەو بڕیارە بە تۆمارکردنی ناوی غازفرۆشان دهستیپێکردووه.
غازفرۆشێک لە دیاربەکر بەناوی سوعاد ئاڵگول بەپەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لەو باوەڕەدایە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە ئێجگار بەسوودە.
غازفرۆشێکی دیکە بەناوی مەهمەت ئاکتاش پێی وایە ئەو رێوشوێنانە زۆر باشن، کاتێک رێوشوێنهکان بۆ کڕیاران شیدەکەنەوە و لەکاتی کڕینی بتڵی غازدا ژمارەی ناسنامەیان لەلای خۆیان تۆماردەکەن، ژمارهیهک له هاووڵاتییان لە پرسینی هەندێک زانیاریی هەراساندەبن.