Mümin Altaş,Merve Yıldızalp
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، هاکان چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به ته‌رخانکردنی 300 ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی 2019ی پنتاگۆن بۆ مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌که‌که که ناوی هەسەدە به‌کارده‌هێنن و دابینکردنی 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی ئاسایشی سنوور که بۆ رێکخراوه‌که دامه‌زرێنراوه، رایگه‌یاند ''درێژه‌دان به‌و هه‌ڵوێسته له لایه‌ن ئه‌مریکاوه له روانگه‌ی ئێمه‌وه که ناسراوه و ده‌یزانین، به‌ڵام کارێکه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات نزیکه‌ی تا ئاستی پچڕان ده‌بات''.
هاکان چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شدارییکردنی له به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی ته‌ره‌ته خه‌به‌ر، روونکردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی بابه‌ته‌کانی رۆژه‌ڤه‌وه دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ته‌رخانکردنی 300 ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی 2019ی پنتاگۆندا بۆ مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌که‌که که ناوی هەسەدە به‌کارده‌هێنن و دابینکردنی 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی ئاسایشی سنوور که بۆ رێکخراوه‌که دامه‌زرێنراوه، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند:
''به کارکردنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیادا، پێویسته ئه‌مریکا له‌به‌رامبه‌ر په‌که‌که/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌دا که لای ئێمه رێکخراوی تیرۆریستییه، ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیادا بێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌وه ده‌بینین که له‌نێو خودی ئه‌مریکادا له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یه‌نراوی جۆراوجۆر بڵاوده‌کرێنه‌وه. ئێمه چه‌ندین ساڵه ئه‌وه ده‌ڵێین که ئه‌و کاره‌ی ده‌یکه‌ن درووست نییه، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه هیچ گۆڕانکارییه‌ک به‌دی ناکه‌ین. شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ین که له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌وڵی چڕی دیپلۆماسیی ده‌درێت. ماکماسته‌ر هاته تورکیا، تیله‌رسن رۆژی هه‌ینی لێره ده‌بێت. له روانگه‌ی تورکیاوه بابه‌ته‌که زۆر روونه. ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و په‌که‌که له‌وێ، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ناوچه‌که له تیرۆریستان پاکده‌که‌ینه‌وه. له‌و رووه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه روونه. درێژه‌دان به‌و هه‌ڵوێسته له لایه‌ن ئه‌مریکاوه له روانگه‌ی ئێمه‌وه ناسراوه و ده‌یزانین، به‌ڵام کارێکه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات نزیکه‌ی تا ئاستی پچڕان ده‌بات''.