Atakan Çelik
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئەنقەرە -AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەوە چۆن ئەندامیەتی ناتۆیە، ئەوە چۆن ھاوبەشی پێکەوەییە لە ناتۆدا. ئەگەر ئێمە لە ناتۆدا بە یەکەوەین، ئەو ماددە و حوکمانەی ناتۆ خۆی بەڕێوەی دەبات چەندە پێویستە تورکیا پابەندیان بێت ئەمریکاش ئەوەندە پێویستە پابەندیان بێت، پێویستە ئەوە وا بزانرێت. دەمەوێت وەک سەرکۆمار لە تورکیادا ئەوەیش بزانرێت کە ناتۆ یەکسانە، بەڵام ئەمریکا نا. ھەموو وڵاتان ھەر یەکێکیان لە ناتۆدا لەگەڵ ئەمریکا یەکسانن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''ئەوانەی کە دەڵێن (ئەگەر ھێرشمان بکرێتە سەر بە توندی وەڵام دەدەینەوە) زۆر روونە کە لە تەمەنیاندا زلـلەی عوسمانییان نەخواردووە''.
ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''با وا بیرنەکرێتەوە کە گەڕان بەدوای گازی سروشتییدا لە کەناراوەکانی قوبرس و ھەوڵە ھەلپەرستانەکان لە بەردەڵانەکانی ئیجە، سەرنجمان بەلای خۆیدا راناکێشێت. بە ھەل زانینی ئەوەی کە وڵاتەکەمان تواناکانی لەسەر پێشھاتەکانی باشوور چڕکردووەتەوە، لێرەوە ھۆشداریی ئەوە دەدەینە ئەوانەی حساباتی ھەڵە دەکەن و لە قوبرس و ئیجە سنووری خۆیان بەزاندووە. ھەر چۆن لە رێگەی قەڵغانی فورات و ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و لە داھاتوویەکی نزیکدا لە منبج و ناوچەکانی دیکە لە رێگەی ھەنگاوەکانمانەوە سیناریۆی ئەوانەمان تێکدا کە لە باشووری سنوورەکانمان حساباتی ھەڵەیان کردبوو، حساباتی ئەوانیش تێکدەدەین''.