Salih Bilici
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''با وا بیرنه‌کرێته‌وه که گه‌ڕان به‌دوای گازی سروشتییدا له که‌ناراوه‌کانی قوبرس و هه‌وڵه ههلپهرستانهکان له به‌رده‌ڵانه‌کانی ئیجه، سه‌رنجمان به‌لای خۆیدا راناکێشێت. به هه‌ل زانینی ئه‌وه‌ی که وڵاته‌که‌مان تواناکانی له‌سه‌ر پێشهاته‌کانی باشوور چڕکردووه‌ته‌وه، لێره‌وه هۆشداریی ئه‌وه ده‌ده‌ینه ئه‌وانه‌ی حساباتی هه‌ڵه ده‌که‌ن و له قوبرس و ئیجه سنووری خۆیان به‌زاندووه. هه‌ر چۆن له رێگه‌ی قه‌ڵغانی فورات و ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و له داهاتوویه‌کی نزیکدا له منبج و ناوچه‌کانی دیکه له رێگه‌ی هه‌نگاوه‌کانمانه‌وه سیناریۆی ئه‌وانه‌مان تێکدا که له باشووری سنووره‌کانمان حساباتی هه‌ڵه‌یان کردبوو، حساباتی ئه‌وانیش تێکده‌ده‌ین''.
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامۆژگاریی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که له که‌ناراوه‌کانی قوبرس چالاکی ئه‌نجامده‌ده‌ن ده‌کات که به متمانه‌کردن به لایه‌نی یۆنانی هه‌ڵنه‌ستن به کارگه‌لێک که سنوور و هێزی خۆیان ببه‌زێنن و گوتی: " پاڵهوانییەتی ئه‌مانه تا ئه‌و کاته‌یه که سوپا، که‌شتی و فڕۆکه‌کانی ئێمه ده‌بینن. جارێکی دیکه ئه‌وه وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه که ئه‌م کاره دوور له چاوه‌کان، به گرتنی وێنه به نهێنی له به‌رده‌ڵانه‌کاندا له رێگه‌ی ئه‌و رێککهوتننامانهوه که هیچ رهوایهتییهکان نییه، به هێنانی که‌شتی تایبه‌ت به هه‌ڵکه‌ندن، ئه‌نجامنادرێت''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وه چۆن ئه‌ندامیەتی ناتۆیه، ئه‌وه چۆن هاوبه‌شی پێكه‌وه‌ییه له ناتۆدا. ئه‌گه‌ر ئێمه له ناتۆدا به یهكهوهین، ئه‌و مادده و حوكمانه‌ی ناتۆ خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چه‌نده پێویسته توركیا پابه‌ندیان بێت ئه‌مریكاش ئه‌وه‌نده پێویسته پابه‌ندیان بێت، پێویسته ئه‌وه وا بزانرێت. ده‌مه‌وێت وه‌ك سهركۆمار له توركیادا ئه‌وه‌یش بزانرێت كه ناتۆ یه‌كسانه، به‌ڵام ئه‌مریكا نا. هه‌موو وڵاتان هه‌ر یه‌كێكیان له ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یه‌كسانن".
سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند ''ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن (ئه‌گه‌ر هێرشمان بکرێته سه‌ر به توندی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه) زۆر روونه که له ته‌مه‌نیاندا زلـله‌ی عوسمانییان نه‌خواردووه''.