Fahrettin İbrahim
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
بەرلین - AA
بڕیارە رۆژی 15ی شوبات سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکڵ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆببێتەوە.
بە پێی روونکردنەوەیەکی گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستێفان سەیبێرت بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 15ی شوبات کاتژمێر 16:00 بە کاتی ناوخۆیی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگیلا مێرکڵ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆببێتەوە.
بە پێی روونکردنەوەکە دوای دیداری دوولایەنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان دەدرێتەوە.
سەرۆکوەزیران بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونخ دەکات و چاوەڕوان دەکرێت وتارێک پێشکەشی ئامادەبووانی کۆنگرەکە بکات.
شاندی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئاسایشی میونخ هەروەها لەگەڵ شاندی وڵاتانیش کۆدەبێتەوە.