Ramal Mahmoo
05 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2016
وان - AA
- هەردوو هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئیدریس بالوکەن، پەرلەمانتاری دیاربەکر، نورسەل ئایدۆغان، پەرلەمانتارانی شرنەخ، لەیلا بیرلیک و فەرهاد ئەنجو، پەرلەمانتاری ماردین، گولسەر یڵدرم و پەرلەمانتارانی هەکاری، سەلما ئڕماک و عەبدوڵڵا زەیدان بڕیاری زیندانی کردنیان درا و پەرلەمانتارانی دیاربەکر، زیا پیر و ئیمام تاشچییەر و پەرلەمانتاری ئەنقەرە سری سورەیا ئۆندەر بڕیاری ئازادکردنیان لە ژێر چاودێری هێزی ئاسایشدا درا.
- هەرچەندە بڕیاری دەستگیرکردنی پەرلەمانتاری شرنەخ، فەیسەڵ سارییڵدز و پەرلەمانتاری وان، توغبا هەزەر ئۆزتورک دراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتن دەستگیر نەکراون.
- دادگاییکردنی پەرلەمانتاری هەکاری، نیهات ئاکدۆغان بەردەوامە، کە بەبڕیاری داواکاری گشتیی دەستگیرکراوە.
دوای دەستگیرکردنیان لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر هەردوو هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و حەوت پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە زیندانی کران.
دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی هەدەپە نەچوون ئیفادە بدەن لە میانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر، شرنەخ، هەکاری، وان و بینگۆل، بڕیاری دەستگیرکردنیان درا و دوای راییکردنی کاروبارە ئەمنییەکانیان رەوانەی دادگا کران، هەردوو هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئیدریس بالوکەن، پەرلەمانتاری دیاربەکر، نورسەل ئایدۆغان، پەرلەمانتارانی شرنەخ، لەیلا بیرلیک و فەرهاد ئەنجو، پەرلەمانتاری ماردین گولسەر یڵدرم و پەرلەمانتارانی هەکاری، سەلما ئڕماک و عەبدوڵڵا زەیدان بڕیاری زیندانی کردنیان درا و پەرلەمانتارانی دیاربەکر، زیا پیر و ئیمام تاشچیئەر و پەرلەمانتاری ئەنقەرە سری سورەیا ئۆندەر بڕیاری ئازادکردنیان لە ژێر چاودێری هێزی ئاسایشدا درا.
هەرچەندە بڕیاری دەستگیرکردنی پەرلەمانتاری شرنەخ، فەیسەڵ سارییڵدز و پەرلەمانتاری وان، توغبا هەزەر ئۆزتورک دراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتن دەستگیر نەکراون.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی وان بڕیاری دەستگیرکردنی ئۆزتورکی لەمیانی لیکۆڵینەوە لەدۆسیەی تیرۆر داوە لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی "ئەندامبوونی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە"، "هەڕەشەکردن لە یەکێتیی و یەکپارچەیی دەوڵەت"، "بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی". دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ناوبراو لە دەرەوەی وڵاتە، بڕیاری دەستگیرکردنی بەمەبەستی زیندانیکردن دەرکرا.
دادگاییکردنی پەرلەمانتاری هەکاری نیهات ئاکدۆغان بەردەوامە، کە بەبڕیاری داواکاری گشتیی دەستگیرکراوە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش-یان لەماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی کایاپنار کەدەکەوێتە ناو شاری دیاربەکر دەستگیرکرد، هەروەها هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ-یشیان لە ماڵەکەی خۆی لە ئەنقەرە دەستگیر کرد و دواتر بردیانە دیاربەکر.
لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر، شرنەخ، هەکاری، وان و بینگۆل بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەدەپەی دا کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیرا لەبارەی ٥٥ پەرلەمانتارەکەی هەدەپە ٥١١ دۆسیە خراونەتە روو کە زۆربەیان پەیوەندیدارن بە ئەنجامدانی تاوانی تیرۆر.
پەرلەمانتاری زیندانیکراو کە زۆرترین دۆسیەی لەسەر کراوەتەوە هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاشە، کە بڕیاری هەڵگرتنی پارێزیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی تاوانی "دامەرزاندین رێکخراو بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوان"، "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی"، "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" و "تاوان ئەنجام دان بەناوی رێکخراوەوە".