Cankut Taşdan
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە بە بیانوی پشتیوانی کۆبانێ ئەنجامدران، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ٨٢ تۆمەتبار دەرکرد.
لەم چوارچێوەیەشدا ئۆپەراسیۆن لە حەوت شار دەستیپێکرد و ٢٠ لە داواکراوەکان دەستبەسەر کران.
تۆمەتبارەکان دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان رادەستی دادگاکران.
پێشبینی دەکرێت داوای درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردن بۆ تۆمەتبارەکان بکرێت.