Muhammed Boztepe
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستگیرکردنی داواکراوێکی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەی بە ناوی ئیسلۆم سەیدالیمۆڤ راگەیاند.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تێدا ھاتووە "ئەندامێکی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە کە ناوی لە لیستی سووری داواکراواندابوو بە ناوی ئیسلۆم سەیدالیمۆڤ و خێزانەکەی و سێ منداڵەکەی لەلایەن ھێزەکانی ئەمنی سەر سنوور لە شارۆچکەی ئالتنۆز سەر بە پارێزگای ھاتای دەستگیرکراوە".